ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە بەدواداچوونێکیدا نهێنیی دابەزینی ئاستی لیڤاندۆڤسکی دەدۆزێتەوە

یاریگا –

دەستەی راهێنەران و بەرپرسانی بارسێلۆنا بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی لیڤاندۆڤسکی دەکەن و پێیانوایە شێوازی یاریکردنی بلاوگرانا یەکێکە لە هۆکدارە سەرەکییەکان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دەستەی هونەری و کارگێڕی وەرزشی لە بارسێلۆنا بەدواداچوونیان بۆ هۆکاری دابەزینی ئاستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کردووە، ئەو هێرشبەرە پۆڵەندییە لەم وەرزە تەنیا هەشت گۆڵی لە لالیگا کردووە و لە چامپیۆنزلیگیش تەنیا گۆڵێکی کردووە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، دەستەی راهێنەران و هونەری بارسا پێیانوایە لیڤاندۆڤسکی تەمەنی گەورە بووە و ئێستا لە تەمەنی 35 ساڵیدایە، بەهۆی پێکانەوە زۆر خاو و هێواش بووە و پێویستە لیڤا شێوازی یاریکردنی بەراورد بە دوو بۆ سێ ساڵ لەمەوبەر بگۆڕێت.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=948917623261232&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

بەدواداچوونەکەی بارسا دەریخستووە، پێویستە لیڤاندۆڤسکی زیاتر لەناو ناوچەی سزا بمێنێتەوە و وەکو رابردوو نەگەڕێتەوە ناوەڕاستی یاریگا، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لەگەڵ تەمەنی ئێستای بگونجێنێت.

ئەم وەرزە هاندەرانی بارسێلۆنا رەخنەیەکی زۆریان لە لیڤاندۆڤسکی و هێلی هێرشبردنی یانەکەیان هەیە، لیڤا لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 20 یاری تەنیا نۆ گۆڵ و چوار ئەسیستی کردووە، لەکاتێکدا وەرزی رابردوو بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ بووە گۆڵکاری لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button