کوردستانگرنگترین

سه‌فین ئه‌مین : له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراقی ئۆفه‌رم پێگه‌یشتووه‌

ده‌مه‌وێت درێسی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بپۆشم

یاریگا-

چه‌ند یانه‌یه‌كی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌فین ئه‌مین ده‌ده‌ن.

سه‌فین ئه‌مین یاریزانی یانه‌ی چوارقورنه‌ به‌ تۆری وه‌رزشی یاریگای رایگه‌یاند، چه‌ند یانه‌یه‌كی به‌شدار له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یه‌كێكیان یانه‌یه‌كی كوردستانیه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مێركاتۆی زستانه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌م، به‌ڵام سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانم ره‌تكردووته‌وه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یانه‌ی چوارقورنه‌ به‌رده‌وام ده‌بم.

گوتیشی، به‌هۆكاری تایبه‌تی خۆم ناتوام له‌م وه‌رزه‌ په‌یوه‌ندیه‌ به‌ هیچ یانه‌یه‌كی عێراقی بكه‌م، به‌ڵام بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه‌.

گوتیشی، له‌م كاته‌ كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشنی هه‌لبژارده‌ی كوردستان بكرێم و درێسی هه‌لبژارده‌كه‌ بپۆشم، باشترین ئاستی خۆم پێشكه‌ش بكه‌م.

سەفین ئەمین له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان دووجار بە ئەستێرەی یاریگا دەستنیشانكرا، له‌م وه‌رزه‌ پێنج گۆلی بۆ یانه‌ی چوارقورنه‌ تۆماركردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button