ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

هەموو شتێک لەبارەی مۆندیالی یانەکان بزانە

یاریگا

فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان شێوازی نوێی مۆندیالی یانەکانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە ساڵی 2025 بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا بکرێت.

مۆندیالی یانەکان بە شێوازە نوێیەکەی بە بەشداری 32 یانە، بڕیارە ساڵێک پێش مۆندیالی 2026 بەڕێوەبچێت. مۆندیالی داهاتوو بە میوانداری ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بە بەشداری 48 هەڵبژاردە دەکرێت.

بڕیارە 21ـکەمین وەشامی جامی جیهانی یانەکان بە شێوەیەکی نوێ و لە ماوەی 29 ڕۆژدا لە 15 ـی حوزەیران تا 13ـی تەمموزی 2025 بەڕێوەبچێت.

ئەو 32 یانەیە، دوای ئەوەی لە قۆناغی پاڵاوتنەکان هەڵبژێردران و ڕێگەیان بۆ ئەم پاڵەوانێتییە کردەوە، ڕێک وەک مۆندیال بەڕێوەدەچێت و 32 یانەکە دابەشی سەر هەشت کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت، هەروەها دوو تیپ لە هەر کۆمەڵەیەک سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، هەروەک مۆندیال، تیپێک دەبێت 7 یاری ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی کۆتایی.

شێوازە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان بڕیارە هاوشێوەی جامی کیشوەرەکان بێت، جیاوازییەکەشی ئەوەیە ژمارەی تیپەکان زۆر زیاترە و گەیشتووەتە 32 یانە. جامی جیهانی یانەکان هەر چوار ساڵ جارێک و ساڵێک پێش مۆندیال بەڕێوەدەچێت. جامی جیهانی یانەکانی 2025، میوانداری پاڵەوانتیەکە لە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەم وڵاتەش وەک وڵاتی میواندار پشکێکی زیادە وەردەگرێت.

کیشوەری ئەوروپا زۆرترین نوێنەری لە جامی جیهانی یانەکاندا دەبێت بە 12 پشک. لەپاش ئەوروپا، ئەمریکای باشوور، ئاسیا و ئەفریقا زۆرترین نوێنەری ئەم پاڵەوانێتییە نوێنەریان دەبێت. ژمارەی یانە بەشداربووەکان لەسەر ئاستی کیشوەرەکان بەم شێوەیە دەبێت:

ئەوروپا: 12 یانە
ئەمریکای باشوور: 6 یانە
ئاسیا: 4 یانە
ئەفریقا: 4 یانە
ئەمریکای باکوور: 4 یانە
ئۆقیانووس: 1 یانە
وڵاتی میواندار: 1 یانە

لێرە باس لە شێوازی بەشداری کردنی یانەکانی جیهان لە مۆندیال دەکەین، وەکو نمونە باس لە 12 یانەکەی ئەوروپا دەکەین.

وەک ئاماژەمان پێدا، ئەوروپا 12 پشکی لە جامی جیهانی یانەکاندا هەیە. 4 لەو 12 پشکەش پاڵەوانی وەرزەکانی ئەم دواییەی چامپیۆنزلیگ لەخۆدەگرێت. واتا پاڵەوانەکانی  2020-21 (چێڵسی)، 2021-22 (ریال مەدرید)، 2022-23 (مانچستەر سیتی) و 2023-24 (نادیار) بەشداری لە مۆندیالی 20225 دەکەن. بۆیە چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی لە ئێستاوە دەتوانن خۆیان بۆ مۆندیالی ساڵی 2025 ئامادە بکە . بەڵام ئەی 8 یانەکەی دیکە چۆن بەشداری دەکەن؟

هەشت پشکی دیکەش لە ڕێگەی پۆلێنکردنی یانەکانی یوێفا دیاری دەکرێن. ئەو پۆلێنکردنەی کە ئاستی تیپەکان لە 4 ساڵی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و پاڵەوانێتییەکانی تری وەک خولی ئەوروپا و کۆنفڕانس لیگ لەخۆدەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button