ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی هیوای بە ڤلاهۆڤیج نەماوە و دەیفرۆشێت

چیتر یانەی یوڤێنتۆس پێی وانیە دوشان ڤلاهۆڤیج دەبێتە ئەو گۆڵکارەی هیوایان بۆ دەخواست.

ڤلاهۆڤیچ لە 2022دا بە زیاد لە 80 ملیۆن یۆرۆوە لە فیۆرەنتیناوە گوێزرایەوە بۆ تورین و چوارەم گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی یانەکەیە  و بە کۆی گشتی خاوەنی 22 گۆڵە لە 56 یاریدا لە یانە تازەکەی.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، یۆڤی هیوا خوازە بتوانێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیفرۆشێت تاوەکو بڕێک پارەی بۆ بگەڕێتەوە و بە مووچەیەکی کەمتر هێرشبەری نێجیری لیڤەرکوسن بۆنیفەیس بگوازێتەوە ریزەکانی.

بۆنیفەیس  خاوەنی 17 گۆڵ و 7 ئەسیستە تەنها لەم وەرزەی بۆندزلیگا.

سەرچاوەکە دەڵێت، یۆڤی سوورە لەسەر فرۆشتنی هێرشبەرە سڕبییەکە چونکە بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان لە هاوینی داهاتووەوە مووچەی ڤلاهۆڤیج بەرز دەبێتەوە بۆ 12 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە. یۆڤی هەوڵیداوە ئەو یاریزانە رازی بکات مووچە زەبەلاحەکەی بە قیست وەربگرێت بەڵام ئەو رازی نیە.

یۆڤی لە پلەی دووهەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵییە بەڵام تەنها 24 گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمارکردووە و ئەمەش بە جیاوازییەکی زۆر کەمترە لە ژمارەی گۆڵەکانی ئینتەر (37 گۆڵ)وە کەمترە لە  میلان، ناپۆلی، رۆما (28 گۆڵ).

بابەتی زیاتر

Back to top button