ئیسپانیا

پێدری : ئاستمان بە بەراورد بە یارییه‌كه‌ی جیرۆنا زۆر باشتر بوو

لە كاتێكی باشدا نین

یاریگا-

پێدری نیگه‌رانی خۆی له‌ ئه‌نجامی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤاڵێنسیا نیشاندا كه‌ تیپه‌كه‌ی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت.

پێدری یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە،

پێویستمان بە تۆمارکردنی گۆڵ بوو، بە بەراورد بە یارییه‌كه‌ی جیرۆنا ئاستمان زۆر باشتر بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد،

روونە ئێمە لە كاتێكی باشدا نین، راهێنەریش یەکەم کەسە له‌ خراپی ئاستمان توڕە ده‌بێت ، دەبێت رێڕەوەکەمان شێوازی یاریكردنمان بگۆڕین، ده‌رفه‌تی گۆڵكردنمان هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین.

زیاتر گوتی،

تیپه‌كه‌مان له‌ توانایدایه‌ ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكات، ده‌بێت له‌ یارییه‌كانی داهاتوو كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button