ئەفریقاگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیارێک لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکان دەدات

''ژمارەی یاریزانانی بانگهێشتکراو بە شێوەیەکی زۆر کەمناکاتەوە''

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیارێکی نوێ بۆ هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەدات.

لە بەیاننامەیەکدا، یەکێتییەکە ژمارەی یاریزانانانی بانگهێشتکراوی بۆ 27 یاریزان کەمکردەوە، بەراورد بە وەشانی رابردوو کە 28 یاریزان بوو. هۆکاری زیادکردنەکە بۆ پەتای کۆرۆنا گەڕێندرایەوە.

بڕیارە 13ی مانگی داهاتوو، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە کۆتدیڤوار بەڕێوەبچێت و هەر هەڵبژاردەیەک دەتوانێت 27 یاریزان بانگهێشت بکات و بۆ هەر یارییەکەیش 23 یاریزان لەو 27 یاریزانە بانگ دەکرێن.

بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا پێچەوانەی بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپایە، کاتێک لە ئۆکتۆبەری رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی یاریزانانی بانگهێشتکراوی لە 26 یاریزانەوە بۆ 23 یاریزان کەمکردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت، بڕیاریداوە ژمارەی یاریزانان بەشداربوو لە 23 بەرز نەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button