ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شوێنگرەوەی ئێریک تێن هاخ دیاریکرا

جولیان دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا

جولیان لۆپێتێگی ئیسپانی دەبێت بە شوێنگرەوەی ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری بایرن میونشنی کرد، یارییەکەشی 1-0 دۆڕاند، بە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

دەرکرانی شەیتانە سوورەکان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ هێرش و رەخنەکانی بۆسەر تێن هاخی راهێنەری یانەکە تۆختر کردووەتەوە، بەوپێیەی یانەکە بە دۆخێکی یەکجار خراپدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وایکردووە باس لە دوورخستنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بکرێت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، جولیان لۆپێتێگی ئیسپانی و راهێنەری پێشووی وۆڵڤز، پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ ئەوەی لە شوێنی تێن هاخ ببێت بە راهێنەری نوێی یانەی مانچێستەر یونایتد.

جولیان لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤێمبەر گرێبەستێکی یانەی ئیتیحادی سعودی بە بەهای مووچەی ساڵانەی 18 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە، ئامادە نەبوو پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودی بکات.

ئامانجی راهێنەرە ئیسپانییەکە گەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ، دەیەوێت لەو خولە درێژە بە کارەکەی بدات. ناهەمواری دۆخی تێن هاخ لەگەڵ مانچێستەر دەرفەتێکی زێڕینە تا جولیان جڵەوی ژووری خۆگۆڕینی مانچێستەر بگرێتە دەست.

جولیان لە وەرزی 2022-2023 راهێنەرایەتی وۆڵڤزی ئینگلیزی کرد، یانەکەی نزیکبوو لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ، بەڵام لە کۆتاییدا لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا. لە هاوینیشدا راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button