ئینگلتەراگرنگترین

کیم کارداشیان بووەتە هاندەری مانچێستەر یونایتد؟

''کەسایەتییە بەناوبانگەکەی ئەمریکا بە چەندین یانەوە سەرسامە''

Yariga App

یاریگا –

کیم کارداشیان، کەسایەتی ناوداری میدیایی پێشتر ئامادەی یارییەکانی ئارسیناڵ، نەسڕ، پاریس سانجێرمان و ئینتەر مەیامی بووە، بەڵام ئەمجارە ئاماژە بۆ یانەیەکی دیکە دەردەکەون.

کارداشیان وێنەیەکی خۆی لەگەڵ دوو کچەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و کڵاوێکی بە لۆگۆی مانچێستەر یونایتد لەسەر کردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرسامی کیم بە یانە ئینگلیزییەکە لێکدراوەتەوە. کارداشیان لە هاوینی رابردوودا، بۆ بینینی ئەستێرە گەورەکان، گەشتی چەندین وڵاتی کردووە.

کارداشیان بۆ بینینی یاریزانانی وەک بوکایۆ ساکا، کیلیان ئێمباپێ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، ئامادەی یارییەکان بووە. لە هاوینی رابردوودا لە کاتی ئامادەبوونی لە یارییەکی ئینتەر مەیامی قسەی بۆ ئەپڵ تیڤی کرد

کوڕەکەم سەرشێتی تۆپی پێیە و هەموو شتێک دەکەم، تاوەکو منداڵەکانم گەشتی وڵاتان بکەن. بەردەوام گەشتی بینینی یارییەکان دەکەین و ناوەستین. لە هاویندا گەشتی چەندین وڵاتمان کرد و خۆم بۆ ماوەی پێنج شەش ساڵ تۆپی پێم کردووە. خۆم هێرشبەر و گۆڵپارێز بووم. با پێتان بڵێم، یاریزانێکی خراپ نەبووم. زۆر تۆپی پێم خۆش دەوێت و دڵخۆشم بە خۆشەویستی منداڵەکانم بۆ یارییەکە.

جیا لەمە، پێشتر کارداشیان درێسێکی یانەی رۆمای پۆشیبوو، لە لێدوانێکیشیدا، سەرسامی خۆی بە یانە ئیتاڵییەکە دەربڕی.

مانچێستەر یونایتد، هەوادارێکی زۆری لە هۆڵیوود هەیە، لەوانە دوەین جۆنسن و جولیا رۆبێرتس، پێشتر سەردانی ئۆڵدرافۆردیشیان کردووە و رۆبێرتس بەم دواییە، وێنەیەکی لەگەڵ مارکوس راشفۆردیش بڵاوکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button