کێ باشترینە؟

لیستی کۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی گلۆب سۆکەر بڵاوکرایەوە

یاریگا –

لیستی کۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی گلۆب سۆکەر بڵاوکرایەوە و 11 یاریزان رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەمساڵ دەکەن.

لیستی کۆتایی بەربژێرانی خەڵاتی گلۆب سۆکەر کە ساڵانە لە دوبەی دابەش دەکرێت، لە هەریەکە لە ئێرلینگ هالاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، جود بێڵینگهام، کێڤن دێ برۆین، کەریم بێنزێما، محەمەد سەڵاح، کیلیان ئێمباپێ، بێرناردۆ سیلڤا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڤیکتۆر ئۆسیمێن لە لیستی کۆتاییدان و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

نزیکەی 27 ملیۆن کەس بەشدارییان لە دەنگدان بۆ یەکلاکردنەوەی لیستی کۆتایی بەربژێرەکانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ کردووە، کە سەرەتای ساڵی ئایندە لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا 20 خەڵات بەسەر باشترینەکانی ساڵ دابەش دەکرێن.

تاوەکو رۆژی 28ـی ئەم مانگە دەرگای دەنگدان کراوەیە و هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لەم بەستەرە دەنگ بدات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مێژووی دابەشکردنی خەڵاتی گلۆب سۆکەر کە لەوەتەی ساڵی 2010 دابەش دەکرێت، زۆرترین جار خەڵاتەکەی بردووەتەوە و شەش جار بە باشترین یاریزانی ساڵی گلۆب سۆکەر دەستنیشانکراوە، کەریم بێنزێماش ساڵی رابردوو خەڵاتەکەی بردەوە.

رۆژی 19ـی مانگی داهاتوو خەڵاتی گلۆب سۆکەر دابەش دەکرێت کە چواردەمین وەشانی خەڵاتەکەیە و هاندەران دەتوانن لە رێگای ماڵپەڕی گلۆب سۆکەرەوە دەنگ بۆ باشترینەکان بدەن.

جگە لە خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو، لەسەر ئاستی خانمانیش باشترین یاریزانی ساڵ دەستنیشان دەکرێت، باشترین راهێنەر و یانەش هەڵدەبژێردرێت.

Back to top button