ئیسپانیا

بارسێلۆنا داواکاریەکی مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە

یاریگا

کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ئامادەنیە هیچ ئالۆگۆڕیەک لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بکات.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە بەرپەسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا، ئامادەکاری بۆ گۆڕینەوەی جەیدن سانچۆ ناوەڕاستکاری یانەکەی، لەگەڵ رافینها هێرشبەری بارسێلۆنا دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا هیچ گرنگی بەم هەواڵە نادات، هەروەها ئامادەنین ئەم ئالۆگۆڕیە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بکەن.

ئەم زانیاریانەی سەرچاوە کەتەلۆنیەکە لە کاتێکدان، پێشتر چاڤی راهێنەری بلاوگرانا، سەرسامی خۆی بە ئاستی سانچۆ نەشاردۆتەوە و ئارەزووی یاریی لە یانەکەی خواستووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button