ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

كۆرتوا پێشنیازی گۆڵپارێزێك بۆ ریال مه‌درید ده‌كات

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوا پێشنیازی گۆڵپارێزێكی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

پێگه‌ی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید پێشنیازی بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مه‌درید كردووه‌، مامارداشڤیلی گۆڵپارێزی یانەی ڤالێنسیا بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌.

یانەی ڕیال مەدرید بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا دەگەڕێت، چونكه‌ به ‌ئه‌گه‌رێكی زۆر ئەندری لۆنین دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە هاویندا یانه‌كه‌ جێده‌هێلێت، ئەمە جگە لەوەی چێڵسی داوای پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ كیپا ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆرتوا مامەرداشڤیلی بە باشی دەناسێت، هەروەها پێی وایە ئەو گۆڵپارێزە یه‌كێكه‌ له‌ گۆڵپارێزه‌ باشه‌كان، بۆیە به‌ربژێری  کردووە یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

هەروەها کۆرتوا پەیوەندی  باشی له‌گه‌ڵ جیۆرجی مامەرداشڤیلی تەمەن ٢٣ ساڵ هەیە، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڵپارێزه‌كه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی درێسی شاهانه‌ بپۆشێت.

دیفێنسا سێنتڕاڵ ڕوونیکردۆته‌وه‌، پەیوەندییەکانی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا باش نییە، بەڵام پێرێز هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشنیازه‌كه‌ی کۆرتوا ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button