ئه‌مریکاگرنگترین

یاریزانێک بە هۆکارێکی سەیر گیانی لەدەستدا

یاریگا

یاریزانێکی لاوی بەڕازیلی بە هۆکارێکی سەیری هاتووچۆ بووە قوربانی و گیانی لەدەستدا.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئادریانۆ بۆلۆلۆ یاریزانی بەڕازیلی تەمەن 25 ساڵ، لەگەڵ هاوڕێکانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و هاوڕێکانیشی بە سەختی بریندار بوون و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان.

یاریزانە لاو و پیشەگەرەی کە لە یانەی فۆرتالیزا یاریی دەکرد، لەگەڵ چوار لە هاوڕێکانی بە ناوەکانی ڕائول خافێر و کایۆ و جواو پاولۆ و دالۆوا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا سەمایان دەکرد، کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان بەهۆی خێرایی زۆرەوە خۆی بە هێمای هاتوچۆدا کێشا و ئادریانۆ بووە قوربانی و گیانی لەدەستدا.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە یەکێک لە هاوڕێکانی ئادریانۆ بە ناوی جواو پاولۆ بوو و لەگەڵ سێ کەسی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button