ئینگلتەرا

گواردیۆلا داوای لێبوردن لە یاریزانێکی دەکات

پێپ گواردیۆلا داوای لێبوردن لە یاریزانێکی یانەکەی دەکات بەهۆی پێنەدانی دەرفەتی یاریکردن.

راهێنەرە ناودارەکە بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر لوتن تاون باسی کاڵڤین فیلیپسی ناوەڕاستکاری کرد و وتی

هەست بە دڵتەنگی دەکەم بۆی و داوای لێبوردن دەکەم کە یاری ناکات بەڵام بابەتەکە لای خۆیەتی من تەنها ئەوە دەڵێم. من داوای رەوشتی جوان، کەسایەتی بەرز لە یاریزانەکانم دەکەم و ئەویش نمونەییە بەڵام کاتێک پلان دادەنێم و بیر لە تیمەکە دەکەمەوە نازانم چۆن ئەو بەشداری پێبکەم و زۆر داوای لێبوردنی لێدەکەم ، لە کۆتاییدا ئەمە کارە و دەبێت پیشەگەرانە بڕیار بدەم. هیوادارم بتوانێت بگاتە ئەو ئاستەی پێویستە بۆ یاریکردن”.

هاوینی رابردوو گواردیۆلا فیلیپسی ئاگادارکردەوە دەتوانێت رووبکاتە یانەیەکی دیکە بەڵام ئەو بڕیاریدا بمێنێتەوە و بجەنگێت لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەی ئەو راهێنەرە. ناوبراو لەو رووەوە شکستی هێنا و ئەگەری ئەوە زۆرە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێبهێڵێت.

لە هاوینی 2022دا کاڵڤین بە 50 ملیۆن یۆرۆ لە لیدزەوە گوێزرایەوە بۆ ستیزن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button