ئینگلتەرا

سەڵاح خۆی گەیاندە ڕیزی دە گۆڵکارەکەی مێژووی پریمەرلیگ

بە ڕێژەی گۆڵیش چوارەم باشترین گۆڵکارە

یاریگا –

موحەمەد سەڵاح لە نووسینەوەی مێژووە تاکەکەسییەکانی خۆی بەردەوامە لە پریمەرلیگ و شەوی ڕابردوویش خۆی گەیاندە ڕیزی دە باشترین گۆڵکاری مێژووی خولەکە.

لە هەفتەی شازدەی خولەکەدا لیڤەرپول بوو بە میوانی کریستاڵ پاڵاس و بە گۆڵ و ئاسیستێکی سەڵاح توانیان 1-2 شکست بە خاوەن ماڵ بهێنن کە هاوکات بۆ ئەستێرە میسرییەکە شەوێکی لەیادنەکراو بوو بەو پێیەی کۆی گۆڵەکانی لە میانی خولی ئینگلیزی گەیاندە 150 گۆڵ (چێڵسی و لیڤەرپول) و، لە تەواوی پاڵەوانێتییەکانیش ژمارەکەی گۆڵەکانی بۆ 200 گۆڵ بەرز کردەوە بە درێسی ڕێدزەوە.

ئێستا ئەستێرە میسرییەکە هاوشانی مایکڵ ئۆوین پێکەوە لە ریزبەندیی دەیەم دێن و بە تۆمارکردنی تەنها 13 گۆڵیتر جێرمان دیفۆ تێدەپەڕێنێت و باز دەدات بۆ پلەی هەشتەمی باشترین گۆڵکاری پریمەرلیگ.

ریزبەندییەکە بەم شێوەیە:

ئالان شیرەر 260 گۆڵ ، هاری کین 213 گۆڵ  ، وەین ڕوونی 208 گۆڵ  ،  ئاندرو کوڵ 187 گۆڵ  ، سێرجیۆ ئەگوێرۆ 184 گۆڵ

فرانک لامپارد 177 گۆڵ ، تێری هێنری 175 گۆڵ  ، ڕۆبی فاولەر 163  گۆڵ  ،  جێرمان دیفۆ 162 گۆڵ

هاوکات بە رێژەی گۆڵ بەراورد بە خولەکی یاریکردن، موحەمەد سەڵاح پلەی چوارەمە بە تۆمارکردنی گۆڵێک بۆ هەر 133 خولەکێک. ئەوە لە دوای ئەگوێرۆ 108 خولەک، هێنری 122 خولەک و هاری کین 126 خولەک.

بەو بردنەوەیە ڕێدز گەشتە پلەی یەکەمی ریزبەندیی و سەڵاحیش کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 11 گۆڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند کەم کردەوە بۆ سێ گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button