ئیتاڵیا

ئەگەری گەڕانەوەی گاتوسۆ هەیە بۆ میلان بەڵام بە مەرجێک

یاریگا-هەواڵەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن رەنگە جینارۆ گاتوسۆ وەکو راهێنەر بگەڕێتەوە ریزەکانی رۆسۆنێری.

میلان لە شەش یاری سەرەتای وەرزدا تووشی چوار شکست هاتووە و بەگوێرەی فۆتبۆڵ ئیتاڵیا  لە باری دۆڕانی یارییەکەی ئەمڕۆیاندا بەرامبەر جەنەوا ئەوا  مارکۆ جیامپاولۆی راهێنەر دووردەخرێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لەباری گەڕانەوەی گاتوسۆدا دەبێت پاوڵۆ ماڵدینی وازی لە بەڕێوبەرایەتی یانەکە بهێنێت چونکە پێکەوە لەگەڵ گاتووسۆ  هەڵناکەن و رەنگە مەرجی جینارۆ بێت بۆ گەڕانەوە. ئەمە لە کاتێکدا دوو لەیاریزانە مێژووییەکانی سەردەمی زێڕینی یانەکەن.

جگە لە ناوەڕاستکارەکەی پێشووی میلان ناوی هەریەک لە روودی گارسیا، کلاودیۆ رانیێری، ئارسن ڤینگەر یش هێنراوە بۆ گرتنە دەستی ئەو ئەرکە.

گاتوسۆ تەنها هاوینی رابردوو لە میلان دوورخرایەوە و شوێنەکەی بە جیامپاولۆ پڕکرابووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button