ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

پێنج گەورەی پریمەرلیگ ڕاوی گۆڵکەرە گچکەکەی لایبزیگ دەکەن

مان سیتی لە هەموان باشتر ئاستی یاریزانەکە دەزانێت

یاریگا –

پێنج یانەی گەورەی پریمەرلیگ بە دوای یەک ئامانجدا وێڵن و دەیانەوێت سوود لە توانا گۆڵکارییەکەی ببین و هێڵی پێشەوەی تیمەکانیانی پێ بەهێزتر بکەن.

لۆیس ئۆپێندا، یاریزانی بەلجیکی یانەی لایپزیگ خۆی لە دڵی گەورەکانی خولی ئینگلیزیدا جێ کردووەتەوە و کێبڕکێیەکی قورسی خستووەتە نێوانیانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس ئیکرەم کۆنور لە دەیلی میرکاتۆ و چاودێری بازاڕەکانی گواستنەوەی یاریزانان، هەریەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد، چێلسی، ئارسیناڵ، نیوکاسڵ و مان سیتی بە ئاستی هێڕشبەرەکە سەرسامن و بۆ ئەو مەبەستە دۆزەرەوەی تایبەت بە خۆیان ناردووە بۆ تەماشاکردنی.

لەنێو هەموو یانەکاندا، سیتیزنس زیاتر ئاشنایە بە توانا گۆڵکارییەکانی ئۆپێندا بەوەی لە هەفتەی پێنجەمی یارییەکانی چامپیۆنزلیگدا توانی دوو گۆڵی سەرنجڕاکێش لە تیمەکەی پیپ گواردیۆلا تۆمار بکات و ببێتە مایەی سەرئێشەی زۆر بۆ هێڵی بەرگری یانە ئینگلیزیەکە.

دوو گۆڵەکەی ئۆپێندا لەم ڤیدیۆدا:

ئۆپێندا تەمەنی 23 ساڵە و، هاوینی ئەم ساڵ بە بڕی 46 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لینسی فەرەنسیەوە گواسترایەوە بۆ لایپزیگ. سێیەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی بۆندسلیگایە بە 10 گۆڵ و، هاوکات لە پێنج یاریی چامپیۆنزلیگیشدا 4 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button