فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەشرەف حەکیمی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

یاریگا –

ئەشرەف حەکیمی، یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب، بە هۆکارێکی تایبەت بەشداری راهینانەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی نەکرد.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لویس ئێنریکی، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان، ئامادەنەبوونی حەکیمی لە مەشقەکان پشتڕاستکردەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانە مەغریبییەکە لە دۆخێکی باش دایە. جگە لەوەش ئێنریکی بە رۆژنامە نوسانی راگەیاندووە کە یاریزانەکە بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر نانت ئامادە دەبێت.

راهێنەرەکە هیچ زانیارییەکی زیاتری لەسەر ئامادەنەبوونی حەکیمی ئاشکرا نەکرد و دڵنیای کردەوە کە هیچ شتێکی جددی نییە کە کاریگەری لەسەر یاری کردنی هەبێت.


بەگوێرەی رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی، ئەشرەف حەکیمی لەلایەن دادگایەک لە شاری نانتەر بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم ئافرەتێکدا یامادە ببێت کە پێشووتر بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتباری کردبوو.

لە سەرەتای ئەمساڵدا رۆژنامەی لۆ پاریسیان رایگەیاندبوو کە ئەو ئافرەتە چووەتە بنکەی پۆلیس و پێی راگەیاندوون کە بەرگریکارە مەغریببەیەکە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری. سەرەڕای ئەوەی ئەم ئافرەتە دواتر سکاڵاکەی رەت کردووەتەوە و پاشگەز بووەتەوە، بەڵام  سەرچاوەکە رایگەیاندووە کە پۆلیسی فەرەنسا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە بکات.

بە پێی سکاڵای ئافرەتەکە ئەم رووداوە لە 16 مانگی یەکی ئەمساڵ لە شاری بولون-بیلانکورت روویداوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە سەرەتا سەرەتا پەیوەندییەکەیان لە ئیستاگرام دەستی پێکردووە و یەکەم دیداریشیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ماڵی حەکیمی کاتێک خێزانەکەی لە پشوودا بوون، بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button