ئیسپانیاگرنگترین

روبیالێس بە زۆر دوو خانمە یاریزانی دیکەی ماچ کردووە

یاریگا

لویس روبیالێس، سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێ ئیسپانیا، بە ماچ کردنی دوو خانمە یاریزانی دیکە تۆمەتبار کراوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی پێشووی تۆپی پێ وڵاتەکەیان، بەهۆی ماچ کردنی هێرمۆسۆ خانمە یاریزانی هەڵبژاردەکەیان، لە یاریی کۆتایی مۆندیال، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەم دواییە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ ئینگڵتەرا، سکاڵای لەسەر روبیالێس تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی بە  چاوی خۆی بینیوە بە زۆر دوو خانمە یاریزانی هەڵبژاردەکەی ماچ کردووە.

دوای سزای سێ ساڵە بەسەر ڕوبیالێس لەلایەن فیفا و دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی ئیسپانیا، دێبی هۆیت سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، سکاڵایەکی نوێی لە دژی ناوبراو، بەهۆی ئازاردانی سێکسی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button