ئیسپانیا

هاوژینی گوندۆگان داوایەکی سەیر لە هاندەرێکی ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا

سارا گوندۆگان، هاوژینی ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا، وەڵامی هاندەرێکی ریال مەدرید دەداتەوە.

هاوژینی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە، لە ساڵانی رابردوو زۆر هەوڵیدا، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە رازی بکات درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو بوو.

سارا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کاتێک برگەی ” پرسیارم لێبکە ” چاڵاک کرد، رووبەڕووی پرسیاری هاندەرێکی ریال مەدرید بووەوە.

ئەو هاندەرەی ریال مەردید بۆ هاوژینی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا دەنوسێت ” من هاندەری ریال مەدریدم، بەڵام تۆم خۆشدەوێت “.
لە بەرامبەردا سارا لە وەڵامی ئەو هاندەری ریال مەدرید دەڵێت ” کامە خۆشویستن، دەبێت یانەکەت بگۆڕیت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button