ئه‌مریکا

کاردانەوەی نێیمار دوای دابەزینی یانەی سانتۆس

یاریگا

دوای دابەزینی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی، بۆ خولی یانە پلە یەکەکان، نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

یانەی سانتۆس دوای بەرێکردنی ساڵێکی چاوەڕواننەکراو، دواجار دابەزی بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی بەڕازیل و بۆ جاری یەکەمیشە ئەو یانەیە، لە مێژووی 111 ساڵەی ئەم بارودۆخە قورسەی بەسەردا دێت.

دوای دابەزینی ئەو یانەیە، نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” پیرۆزەکان هەمیشە بە پیرۆزی دەمێننەوە، بەم زووانە زەردەخەنە دەگەڕێتەوە سەر لێوەکانمان ”.

نێیمار داسیلڤا پێشتر لە ساڵی 2009 تاوەکو ساڵی 2013 لە ریزەکانی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی یاریکردووە، دواتر لە ساڵی 2013 ریزەکانی ئەو یانەیە جێهێشت و پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button