ئه‌مریکا

ئێندریک خەڵاتی جوانترین گۆڵی بەدەستهێنا

یاریگا

ئێندریک هێرشبەری لاوی یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی، خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەمساڵی خولی وڵاتەکەی بەدەستهێنا.

دوای کۆتایی هاتنی خولی بەڕازیلی، یانەی پاڵمێراس توانی بۆ جاری دووەم لەسەر یەک، هەروەها بۆ جاری 11 لە مێژوودا، ناسناوی خولەکە بەدەست بێنێت. ئەو یانەیە لە کۆتاییدا بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ، لەگەڵ گریمیۆی دووەم، ناسناوی ساڵی 2023 بەدەستهێنا.

ئێندریک یاریزانی لاوی یانەی پاڵمێراسی پاڵەوانی خولی بەڕازیل، بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی خولەکە، ئەو یاریزانە لاوە گۆڵەکەی بەرامبەر بوتافۆگۆ، لە گەڕی یەکەمی خولی وڵاتەکەی تۆمار کرد.

یاریزانە لاوەکەی یانەی پاڵمێراس ئەم وەرزە بەشداری 31 یاریی خولی وڵاتەکەی کرد، توانی 11 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و هاوکارێکی سەرەکی یانەکەشی بوو، بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەمساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button