ئەرشیڤ

لاوتارۆ دڵخۆشه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه‌

لاوتارۆ مارتێنێز دڵخۆشه‌ له‌ ئینته‌رمیلان و نزیكه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کرد، لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی کاپتنی یانەی ئینتەرمیلان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە چه‌ند رۆژی  داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی نوێ بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی بێت، تاكو ساڵی 2028 ده‌بێت و ساڵانە ٧ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەمەش دەبێتە بەرزترین مووچە لەناو تیپەکەدا.

له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی لاوتارۆ بۆ مێدیا سێت گوتی، به‌م زووانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌م واژۆ ده‌كه‌م.

گوتیشی، لە ئینتەر دڵخۆشم، هەستێکی نایابم هەیە و بەڕاستی دەمەوێت قەڵەم لەسەر کاغەز دابنێم بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن واژۆ بکەم.

لاوتارۆ له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان به‌شداری 19 یاری كردووه‌،سێ ئه‌سیست و  15 گۆڵی تۆماركردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button