ئه‌مریکاگرنگترین

خولی بەڕازیلی.. پالمێراس بووە پاڵەوان و بۆیەکەمجاریش لە مێژوودا سانتۆس دابەزی

پالمێراس پارێزگاریی لە نازناوەکەی کرد

یاریگا –

یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی بەڕازیلی کۆتاییان هات و پالمێراس بە جیاوازیی دوو خاڵ لەگەڵ گریمیۆی دووەم بووە پاڵەوانی خولەکە و بۆیەکەمجاریش لە مێژوودا سانتۆس دابەزی.

پالمێراس بە سەرکردایەتی پاولینهۆ نازناوی ئەم وەرزەی خولی پلەیەکی بەڕازیلی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کە یازدەمین جارە ئەو یانەیە نازناوی خولەکە بباتەوە و خاوەنی ریکۆردی زۆرترین نازناوە لە مێژووی خولەکەدا، کە دوو ساڵە لەسەریەک نازناوەکە دەباتەوە.

لە گەڕی کۆتایی خولەکە رووداوێکی مێژوویی روویدا، سانتۆس دوای دۆڕانی لەدوایین گەڕی خولەکە بۆیەکەمجار لە مێژووی 111 ساڵەی یانەکەدا دابەزییە ریزی یانە پلەدووی خولەکە، بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پلەی حەڤدەمی بەدەستهێنا.

هاندەرانی یانە بەڕازیلییەکە لە داخی دابەزینی یانەکەیان بۆ خولی پلەدوو دوای دۆڕانە مێژووییەکەیان رژانە سەر شەقامەکان و توندوتیژییان بەکارهێنا، لە چەند شوێنێکی شارەکەیان رژانە سەر شەقامەکان و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button