ئیسپانیا

یاسین بۆنو بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئیسپانیا

یاریگا

یاسین بۆنو گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی هیلالی سعودیە، رەنگە دوای تەنها وەرزێک بەجێهێشتنی خولی ئیسپانیا، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو خولە.

گۆڵپارێزە مەغربیەکە پێش ئەوەی هاوینی رابردوو، ریزەکانی یانەی سێڤییا جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودی بکات، بۆ ماوەی نزیکەی 11 ساڵ لە خولی ئیسپانیا یاریی کرد، لەو ماوەیەش یاریی بۆ پێنج ئەو وڵاتە کرد.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو، چاڤی راهێنەری یانەکە هەرزوو داوای لە یانەکەی کردووە، شوێنگرەوەیەک بۆ گۆڵپارێزی یانەکەیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یەکێک لە بژاردەکانی بلاوگرانا، یاسین بۆنو گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی هیلالی سعودیە، بەڵام ئەستەمە ئەو یاریزانە بەهۆی گرێبەستە خەیاڵیەکەی و هەروەها مووچە بەرزەکەی، ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button