ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کوڕە کوردەکە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ لە بۆندزلیگا

پێگەی هونەرە ئەلیکترۆنییەکان (ئی ئەی) پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی مانگی  11ی بۆ خولی ئەڵمانی بڵاوکردەوە و  دەنیز ئونداڤی بە رەگەز کورد یەکێکە لە پاڵیوراوەکان.

مانگانە ئی ئەی سپۆرتس، باشترینەکانی خولە دیارەکان هەڵدەبژێرێت و هەڵسەنگاندنی تایبەتییان پێدەدات لە یاری ڤیدیۆیی ئێف سی سپۆرت (ناسراو بە فیفا).

دەنیز یاریزانی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆنی ئینگلیزییە و بە خواستن لە شتوتگارتی ئەڵمانی یاری دەکات.  لە وەرزی ئەمساڵی بۆندزلیگا لە کۆی 10 یاری خاوەنی 8 گۆڵ و ئەسیستێکە .  هەروەها لە مانگی 11دا لە سێ یاری خولەکە توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و گۆڵێکی دیکەش دروست بکات.

ئونداڤ لە ئەڵمانیا لە دایک بووە بەڵام خێزانەکەی خەڵکی شاری ئورفەی باکوری کوردستانن. ناوبراو رەتیکردەوە یاری بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات و چاوی لەوەیە بانگهێشتی ئەڵمانیا بکرێت.

رکابەرەکانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بریتین لە

هاری کەین (بایەرن)

لیرۆی سانێ(بایەرن)

فریمپۆنگ (لیڤەرکوزن)

خاڤی سیمۆن(لایپزیگ)

گریماڵدۆ(لیڤەرکوزن)

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە دەنگ بە کوڕە کوردەکە بدەن : https://bundesligapotm.easports.com/

May be an image of 6 people, people playing football and text that says 'SPORTS FC24 LESE BUNDESLIGA VOTE NOW For your Player of the Month November 90 ST 84 RM 83 RWB Kane p Sané Frimpong 79 CAM PHY 70 =å 84 LWB 75 ST PAC 87 Simons 83 Grimaldo 07698342 三스한 Undav 67 70 72'

 

بابەتی زیاتر

Back to top button