ئینگلتەرا

پێکانی نیک پۆپ، دەرگا بە ڕووی دی خیا دەکاتەوە

لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە

یاریگا –

پێکانەکانی نیوکاسڵ یونایتد بەردەوامییان هەیە و ئەم جارە نیک پۆپی گۆڵپارێزیان بە خراپی تووش بوو. بەڵام رەنگە چانسێک بێت بە ڕووی داڤید دی خیای ئیسپانی.

شەممەی ڕابردوو بەرامبەر مانچستەریونایتدی میوانیان، نیوکاسڵ گورزێکی دیکەی کاریگەری بەرکەوت کاتێک گۆڵپارێزی یەکەمیان تووشی پێکان هات لە شانیدا کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ نزیکەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دابڕێت.

پێگەی دەیلی مەیڵ بڵاوی کردووەتەوە کە یەکێک لە بژاردەکانی نیوکاسڵ، دی خیا دەبێت کە لە ئێستادا بێ یانەیە و یاریزانێکی ئازادە.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە هاوینی ڕابردوو بە یەکجاریی مانچستەر یونایتدی جێ هێشت دوای 12 ساڵ پارێزگاریکردن لە گۆڵی یانەکە. هەرچی پۆپە، هاوینی ڕابردوو بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند لە بێرنلیەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد و ئاستێکی بەرچاو پێشکەش دەکات. بەڵام پێشتریش هەمان ئەم پێکانەی ئێستا بۆی دروست بووە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردنی دابڕاندبوو، بۆیە گومان دورست بووە لەوەی جارێکیتر بتوانێت پێگەی سەرەکیی بوون وەرگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button