ئیسپانیا

بارسێلۆنا دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی دەبێت

یاریگا –

سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە هەواڵی خۆشیان پێ نیە بۆ رۆبێرت؟لیڤاندۆڤسکی و زانیاریی دەدەن لە بارەی ئەگەرەکانی فرۆشتنیەوە لەلایەن بارسێلۆناوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی خۆسێ ئالڤارێس لە بەرنامەی چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی، چاڤی هێرناندێز فشاری زیاتری کردووە بۆ هاتنی هەرچی زووتری ڤیتۆر رۆکی بەرازیلیە لە مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر لیڤا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی باس کردووە کە کارگێڕی بلاوگرانا بیر لە دەستبەرداربوونی لیڤاندۆڤسکی دەکەنەوە لە بازاڕەکانی هاوینە.

پێچەوانەی وەرزی رابردوو کە تێیدا خەڵاتی پیچیچی بردەوە و هۆکارێک بوو بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا بۆ بارسا، لە دوای یارییەکانی مۆندیالی قەتەرەوە کاپتنەکەی پۆڵەندا بە ئاستێکی دوور لە ڕاستەقینەی خۆی دەرکەوتووە و لە کۆتا حەوت یارییدا لەگەڵ بارسا تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردووە. ئەوەش خراپترین ئاماری هێرشبەرەکەیە لە دەستپێکی وەرزێکدا. ئەمە جگە لەوەی هەر بە گوێرەی چیرینگیتۆ، زۆری فەوتاندنی ئەو هەلە ئاسانانەی لەبەردەم گۆڵدا، بەتایبەت لە یاریی ڕابردوویان بەرامبەر ئاتڵەتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button