ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی ئینیگۆ مارتینێز بەرگریکاری یانەکەی راگەیاندووە، کە شەوی رابردوو پێش یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکان بوو.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، ئینیگۆ مارتینێز بەرگریکاری یانەکە لە ماسوڵکەکانی رانی راستی تووشی گرژبوون بووە و بەمهۆیەوە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەبێ ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە ماوەی دوورکەوتنەکەی رابگەیەنێت.

ئینیگۆ لە کاتی خۆگەرمکردنەوەی پێش یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکان بوو، نەیتوانی بەشداریی یارییەکە بکات، کە مارک ئاندرێ تێرشتیگن بەهۆی پێکانەوە ئەویش لەو یارییە بێبەش بوو، ئەمڕۆش گۆڵپارێءزە ئەڵمانییەکە ئامادەی مەشقەکانی بلاوگرانا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button