ئیتاڵیائینگلتەرا

مانچستەر سانچۆ و ڤان دی بیک بە زیانێکی زۆرەوە هەرزانفرۆش دەکات

یاریگا –

دوا جار یانەی مانچستەر یونایتد دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت کە ماوەیەکی زۆرە کورسی یەدەگ جێگەیانە و هیوایەکیش نەماوەتەوە بۆ پێگەی سەرەکیی لە پێکهاتەکەی ئیریک تین هاگ.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی Sun Sportی ئینگلیزی کە زۆرێک لە سەرچاوەکانی تریش بڵاویان کردووەتەوە، مان یو لەم زستانەدا هەریەکە لە جەیدن سانچۆ و ڤان دی بیک دەفرۆشێت و، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵییش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات تا بیانگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی خانمە پیرەکە.

ئەوەی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان، ئەو نرخەیە کە مانچستەر لەسەر یاریزانە ئینگلیزی و هۆڵەندیەکە دایناوە کە بۆ هەردوکیان تەنها 26 ملیۆن پاوەند دیاری کراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە نرخی گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە، ڤان دی بیک لە ساڵی 2020 لە ئایاکسەوە بە بڕی 35 ملیۆن و، سانچۆ لە ساڵی 2021 لە دۆرتمۆندەوە بە بڕی 75 ملیۆن، لەسەر خەزێنەی مانچستەر کەوت. بەم نرخەی کە بە نیازە له میرکاتۆی زستانە بیانفرۆشێت، 82 ملیۆن پاوەند زیان دەکات.

ڤان دی بیک لەوەتەی هاتنیەوە تەنها 23 جار وەک یاریزانی سەرەکی بەشداریی پێ کراوە. هەرچی سانچۆیە، بە تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تین هاگ، لە مانگی سێپتەمبەرەوە تە تەنیا ڕاهێنانەکانی دەکات و هیچ یارییەکی پێ نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button