ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی پلەی دووەمیشی لەدەستدا

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی لە گەڕی چواردەهەمی پرێمەرلیگ و لە یاریگەی خۆی لە یاری لووتکەی ئەم گەڕە میوانداریی تۆتێنهامی کرد.

ستیزن لە کاتێکدا لە یاریگای خۆی میوانداری سپێرزی کرد، لە دوو یاری ڕابردووی بەرامبەر چێڵسی و لیڤەرپوول نەیتوانی بوو بردنەوە بە دەست بێنیت و لە هەردوو یاریش یەکسان بوو.

دوای تێپەڕبوونی تەنها شەش خولەک بە سەر یارییەکە،  هیۆنگ مین سۆن یاریزانی کۆڕی تۆتێنهام، توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندە یانەکەی بکات.

یاریزانە کۆرییەکە تەنها دوای تێپەڕبوونی سێ خولەک بە سەر گۆڵەکەی بۆ یانەکەی، ئەمجارەیان لە نۆیەم خولەکی یارییەکە بە هەڵە گۆڵێکی لە دژی یانەکەی کرد و ئەنجامی یارییەکەشی یەکسان کردەوە.

پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم لە خولەکی 31 فیل فۆدێن، توانی گۆڵی دووەمی مان سیتی لە یارییەکە بکات و نیوەی یەکەمی یارییەکەش لە بەرژەوەندی ستیزن خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

نیوەی دووەمیش هاوشێوەی نیوەی یەکەم، یاریزانانی میوانی دەستپێشخەریان کرد و لە خولەکی 69، جۆڤانی لۆسێلسۆ توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی ستێزن بهەژنێت و ئەنجامی یارییەکەشی یەکسان کردووە.

جاک گریلیش لە نیوەی دووەم بەشداریی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 81 توانی بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکەی لە یارییەکەدا بهەژێنێت.

هاندارانی مانچێستەر سیتی چاوەڕێی کۆتایی هاتنی یارییەکەیان دەکرد و بۆ دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، بەڵام لە کۆتا خولەکەکان لە خولەکی 89 کیان کۆلۆسۆڤیسکی توانی گۆڵی سێیەمی تۆتێنهام بکات و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بەم یەکسانبوونە مانچێستەر سیتی پلەی دووەمی ڕیزبەندیشی لە دەستدا و بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ،  بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ دابەزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button