ئینگلتەرا

حەکیم زیاش ڕەخنەی توند لە سیاسەتی کڕین و گواستنەوەکانی چێڵسی دەگرێت

یاریگا –

حەکیم زیاش ڕاشکاوانە ڕەخنە له ستراتیژی یانەی چێڵسی دەگرێت لە ڕووی کڕین و زۆریی گواستنەوەکانەوە کە خۆی لەوەتەی ساڵی 2020ـەوە یاریزانی بلوزە و ئەم وەرزە بە خواستن بۆ گالاتەسەرای یاری دەکات لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی وەک یاریزانی هەمیشەیی.

لە لێدوانێکی نوێیدا لەگەڵ دەزگای میدیایی Voetbal Internationalی هۆڵەندی، حەکیم رەخنە لە سیاستەکانی بلوز دەگرێت لە هێنان و کەڵەکەبوونی یاریزانی زۆر. ئەو وتی

لە چێڵسی سێ تیممان هەبوو لە یاریزانی ئاست بەرز. لە هەندێ کاتدا ئارامیمان لە دەست دەدا. لە تەنهای یەک تیمدا 40 یاریزانت هەبێت زۆر زۆرە و کێشەیە.

زیاش باس لە نیگەرانییەکانی خۆی دەکات لەگەڵ کارگێڕی چێڵسیدا تووشی بووە و، دەڵێت

لەسەر چێڵسی دەتوانین بۆ ماوەیەکی دورودرێژ قسە بکەین. دەرەنجام هەر ئەوەبوو کە هیوامان بۆی نەدەخواست. ئەو ماوەیە ماوەی گۆڕینی چەندین یاریزان بوو، تێکچوون لەگەڵ دەستەی کارگێڕیدا، چوونم بۆ پاریس سان جێرمان کە له کۆتا چرکەساتەکاندا و سەری نەگرت.

بۆ وەبیرهێنانەوە، تەنها لەماوەی ڕۆیشتنی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی پێشوتری یانەکە و هاتنی تۆد بۆیلی ئەمریکی لە مانگی مایۆی 2022، چێڵسی زیاتر لە یەک ملیار پاوەندی لە کڕینی یاریزاندا خەرج کردووە. بە جۆرێک تەنها لەهاوینی ڕابردوودا 434 ملیۆن پاوەندی خەرجیەکانی بووە بۆ گواستنەوەی یاریزان. لەگەڵ خەرجیە زۆرەکانیشیدا، وەرزی ڕابردوو پلەی 12ی پریمەرلیگی وەرگرت و، ئەم وەرزەیش تا ئێستا لە ڕیزبەندیی دەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button