ئیسپانیا

ئەنچلۆتی لە بەراوردی نێوانیان: ئەم توانایەی بێلینگهام هەیەتی، زیدان نەیبوو

کارلۆ بەردەوامە لە پیشاندانی سەرسامیی خۆی بە بیلینگهام

یاریگا –

کارلۆ ئەنچلۆتی ناوەستێت لە وەسف و پیشاندانی سەرسامیی خۆی بە جود بیلینگهام و جارێکیتر تواناکانی ناوبراوی بەرز نرخاند تا ڕادەی بەراوردکردنی بە زینەدین زیدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسی.

لە لێدوانی پێش یاریەکەی سبەی شەویان بەرامبەر گرانادا، ئەنچلۆتی خرایە بەر باسی بەراوردی نێوان بیلینگهام ئەستێرەی درەوشاوەی ئێستای تۆپی پێ و زیدان، لە وەڵامدا ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدری وتی

قورسە بەراوردی دوو نەوەی جیاواز بکرێت. ئەوەی من دەیبینیم توانای بیلینگهامە لە چوونە ناو بۆکس. زیدان ئەوەی نەبوو. ئەو کواڵیتیە تاکەکەسیەی زیدانیش هەیبوو، بیلینگهام نیەتی. بەڵام ئەوە تۆپی پێی سەردەمە. تۆپی پێی سەردەم یاریزانی جەستەیی دەخوازێت، وەک بیلینگهام کە دەتوانێت ڕووماڵی بەشێکی زۆری یاریگاکە بکات بە خێرایی.

هەر لە لێدوانەکانیدا کارلۆ لێکچواندنی زیاتری لەنێوان بێلینگهام و ڕیکاردۆ کاکای بەڕازیلی کرد و بەو ئەفسانە بەڕازیلیەی چواند.

سەرسامیی ئەنچلۆتی بۆ ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە خوڕا نیە و، جود بە تەواوەتی بووەتە فریادڕەسی یەکەمی یانە شاهانەکە. بە جۆرێک لە 16 یارییدا توانیویەتی 15 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆمار بکات و پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button