فه‌ره‌نسا

بن عەتیە پۆستێکی نوێی لە یانەیەکی ئەوروپی وەرگرت

کاروانی پیشەگەرێتی هەر لەم یانەیەوە دەست پێکرد

یاریگا –
مەهدی بن عەتیە، یاریزانی پێشوی مەغریب و یانەکانی مارسیلیا، بایەرن میونخ و یوڤێنتوس لە پۆستێکی وەرزشیدا دەردەکەوێتەوە.

ناوبراو دوای ئەزموونە زۆرەکەی لە یاریکردن لە ئەوروپا، کە پیشەگەرێتیەکەی لە مارسیلیای فەڕەنسیەوە بوو، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەم یانەیە هەواڵی دیاریکردنی بن عەتیەی وەک ڕاوێژکاری وەرزشی مارسیلیا ڕاگەیاند.

بەرگریکارەکەی پێشووتری مەغریب، لە ساڵی 2006 لەگەڵ ئۆڵێمپیک مارسیل دەستی بە کاروانی پیشەگەرێتی کرد و لە درێژەی ڕێگە دوورەکەیدا کە تا وازهێنانی لە تۆپی پێ لە زستانی 2021ی خایاند، ئەزموونی یانەکانی ئۆدینیزی، ڕۆما، بایەرن میونخ و یوڤێنتوس کرد و لە تورکیا ماڵئاوایی لە یاریکردن کرد.

لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی سەکردایەتی تیمەکەی کرد لە مۆندیالی 2018ی ڕوسیا پاش بیست ساڵ لە دابڕانیان لەو پاڵەوانێتیە.

بن عەتیە هاوشانی ڕۆناڵدۆ، سەروەختی یاریکردنیان لەگەڵ یوڤێنتوس

بابەتی زیاتر

Back to top button