ئاسیاسعودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ نەیتوانیوە گۆڵ لە کوردێک و هەشت گۆڵپارێزی دیکە بکات

بەیراوەند پارێزگاری لە گۆڵەکەی کردووە

یاریگا –

لەجیهاندا تەنیا 9 گۆڵپارێز هەن کە لە سێ یاریدا بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵەکانیان خاوێن راگرتووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ دادەندرێت، بەڵام سەرباری ئەمەش نەیتوانیوە گۆڵ لە کوردێک و هەشت گۆڵپارێزی دیکە بکات.

لە یاری شەوی رابردووی نێوان نەسڕ و پێرسپۆلیس، رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ لە عەلیڕەزا بێرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی یانە ئێرانییەکە بکات و ئەمە سێیەم رووبەڕووبوونەوەی نێوانیانە، بەڵام ئەستێرە کوردەکە توانی پارێزگاری لە گۆڵەکەی بکات.

مۆندیالی 2018، روسیا، یاری نێوان هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئێران

شەوی رابردوو، رۆناڵدۆ هەوڵی زۆری گۆڵیدا، بەڵام هەوڵەکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە سەرکەوتوو نەبوون. لە رووداوێکی دیکەدا و لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا، بێرانوەند و رۆناڵدۆ بە یەکەوە بازیاندا و بەریەککەوتن و ئازار بەر ملی رۆناڵدۆ کەوت.

تاوەکو ئێستا 147 گۆڵپارێز لە ژیانی وەرزشی رۆناڵدۆدا لانیکەم 3 جار بەرامبەر براوەی 5 تۆپی ئاڵتونی یارییان کردووە، لەو ژمارەیەش تەنیا 9 گۆڵپارێز گۆڵەکانیان لە بەرامبەریدا خاوێن راگرتووە. گۆڵپارێزە کوردەکە یەکێکە لەو گۆڵپارێزانە. بەم کلین شیتە بێیرانوەند ناوی خۆی لە رێزی ئەو گۆڵپارێزانە تۆمار کرد کە کریستیانۆ لە سێ رووبەڕووبوونەوە نەیتوانیوە گۆڵیان لێبکات.

ریزبەندی ئەو گۆڵپارێزانەی کە رۆناڵدۆ نەیتوانیوە گۆڵیان لێبکات:

  • ئیکەر کاسیاس
  • کارلۆ کۆدیچینی
  • تۆنی سیلڤا
  • کیم سونگ گیو
  • یێرزی دودک
  • ڤیتۆر بایا
  • ئونای سیمۆن
  • پاولۆ ڤیکتۆر
  • عەلیرەزا بێرانوەند

بابەتی زیاتر

Back to top button