سعودیەگرنگترین

وادەی دوورکەوتنەوەی رۆناڵدۆ دیاریکرا

دۆن بۆ دێربی ریاز ئامادەیە

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی لە یاری یانەكەی بەرامبەر پێرسپۆلیس بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و هاندەرانی یانەكەی نیگەران كرد.

شەوی رابردوو نەسرلە یاریگای خۆیدا میوانداری پێرسپۆلیسی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا.

لە خولەكی 78ی یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكانی دەستنیشانكردنی سەرەتایی پێكانەكەی، دەستنیشانكراوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی كێشەیەكی مامناوەند بووە لە ملیدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، راستەوخۆ دوای جێهێشتنی یاریگا یاریزانەكە چارەسەری فیزیایی وەرگرتووە.

چاوەڕوان دەكرێت دۆن رۆناڵدۆ پشكنینی زیاتر ئەنجام بدات و زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هیلال لە خولی رۆشنی سعودی.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی هەینی داهاتوو هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسر بكات، لە یاری لوتكەی خولی رۆشنی سعودیدا.

لە دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر پێرسپۆلیس نەسر گەیشتنیان بە قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا مسۆگەر كرد.

ساتی پێكانەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ
ساتی پێكانەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button