ئاسیاچامپیۆنزلیگسعودیە

کاردانەوەی میدیا جیهانییەکان بەرامبەر هەڵوێستەکەی رۆناڵدۆ

یاریگا –

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ناوچەی سزای یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانیدا کەوت، ناوبژیوانی یارییەکەی رازی کرد کە لێدانی سزا لە دژی یاریزانانی بەرامبەر هەژمار نەکات.

کاپتنی یانەی نەسری سعوودی، لە یاری بەرامبەر یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بە هەڵوێستێکی ئەخلاقی سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا.

لە پێنجەمین رۆژی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ وەرزی 2023-2024، یانەی نەسر لە یاریگای ئەوەل پارک، میوانداری یانەی پێرسپۆلیسی رکابەری کرد و لە خولەکی دووەمی یارییەکەشدا کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی پەخشی ئەم یارییە، دیمەنێکی ناوازەیان پیشاندا. ئەو ساتەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە ناوبژیوان کرد لێدانی سزا لە بەرژەوەندی تیپەکەی رانەگەیەنێت.

کاردانەوە جیهانییەکان بەرامبەر بەم هەنگاوە:

میدیای ئی ئێس پی ئێن:
لە نێو هەموو وشەکاندا ئەم کارە قارەمانانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دڵنیاییەوە بە یەک وشە وەسف دەکرێت و ئەوەش ئەو وشەیە کە ئی ئێس پی ئێن بەکاری هێناوە. ( ڕێزگرتن )

بلیچر ریپورت

ئەم میدیایە بە هەمان شێوە لە تویتێکدا وەسفی هەڵسوێستەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردەوە. ئیمۆجی چەپڵە لێدانی داناوە کە مانایەکەی روونە.

پەیامنێری موندۆ دیپۆرتیڤۆ: جیهان کۆتایی دێت!

رۆژنامەنووسی مۆندۆی ئیسپانی، بە نیگایەکی گاڵتەجاڕانە ئەم رووداوەی شیکردەوە و کشانەوەی رۆناڵدۆی لە لێدانی سزا بە رووداوێکی نزیکبوونەوەی کۆتایی دنیا زانی.

میدیای گوڵ
ئەم سایتە بەناوبانگە جیهانییە هەروەها ستایشی ئەو کارەی رۆناڵدۆی کرد لە هەواڵێکدا وەسفی گەورەیی ئەم یاریزانەی کرد.

ترانسفێر فوتبۆل
بەدانانی چەند ئیمۆجییەکی شۆک بوون، سەرسوڕمانی خۆی لە رەت کردنەوەی پێناڵتی، لە لایەن ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید دەربڕی.

مارکا: کەسایەتی سادە وەکوو کریس
رۆژنامەی مارکا قەڵەمەکەی وەرگرت بۆ ئەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە سەرنجڕاکێشە لە یارییەکەی نەسر و پێرسپۆلیسدا بنووسێت و کاردانەوەی بەرامبەر ئەم رەفتارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبوو بە بەکارهێنانی وشەی “سادە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button