ئینگلتەراسعودیە

دی بروین لە یانەیەکی پلە دووی سعودیەوە داوا دەکرێت!

یانەکە نیازێکی گەورەتریان بە کیڤنە

یاریگا –

کیڤن دی بروین، ئەستێرەی مان سیتی بەهۆی ئەو پێکانە سەختەی لە مانگی ئۆگەستی ئەمساڵ تووشی بوو، زانیاریی نوێی ڕاگەیاند و، دەنگۆیەکانیش باس لە ڕۆیشتنی دەکەن بۆ سعودیە.

پاشای ئەسیستکاری مان سیتی، لە میانی لە لێدوانێکیدا بو سکای سپۆرتس لە ئیمارات، باسی لەوە کرد کە گەڕانەوەی بۆ نێو لاکێشەی سەوز دەکەوێتە دوای سەری ساڵی داهاتوو. هاوکات میدیای لۆکاڵی عەرەبی، بەتایبەت پێگەی شەرقلئەوسەت، باس لەوە دەکەن یانەی قادسیەی سعودی کە لە ئێستادا لە خولی پلە دووی ئەو وڵاتەیە و نزیکە لە سەرکەوتن بۆ خولی پیشەگەرەکان، لە ئەستێرە بەلجیکیەکە نزیک بوونەتەوە و دەیانەوێت لە ئەگەری سەرکەوتنیان، وەبەرهێنان بە ناوبانگەکەی دی بروینەوە بکەن و ببنە کێبڕکێکارێکی بەهێزی خولەکە.

کیڤن کە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس بەسەر دەچێت، ڕوون نیە کە بۆی نوێ دەکرێتەوە یاخود نا، پێ ناچێت بە گەڕانەوەی هەمان ڕۆڵ و کاریگەریی هەبێت لە تیمەکەی پیپ گواردیۆلا، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخە جەستەییەی کە دوای پێکانەکەی بۆی دروست بووە، تەمەنی و هەروەها درەوشانەوەی ئاستی ئەلڤارێزی ئەرجەنتیی لە پێگەکەی. ئەوانە و لێدوانی ئەم دواییەی راهێنەرەکەی کە ڕایگەیاند کیڤن چیتر گەنجێک نییە و بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.

پێگەی Goalی وەرزشیش بە پشتبەستن بە سەرچاوە عەرەبیەکان، باس لەوە دەکات هەر لە سعودیە یانەی نەسریش گرنگی بە یاریزانەکە دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button