ئه‌ڵمانیائیسپانیا

راول راهێنەرایەتی یانەیەکی بۆندزلیگای رەتکردووەتەوە

راول گۆنزالێز نزیکە لە گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانی و وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یونیەن بەرلین.

یانەکەی پایتەخت لەسەر دەستی یورس فیشەری راهێنەری ئێستایان گەیشتنە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆیان لە نێویاندا بەشداریکردن لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڵام دوای شەش وەرز لە سەرکەوتنی گەورە، لەم وەرزەدا یانەکە ئاستی وەک پێویست نیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی، پێدەچێت هەر ئەمڕۆ یەکشەممە راهێنەری نوێی یونیەن بەرلین رابگەیەندرێت و راول بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە.

هاوکات چەند هەژمارێکی نزیک لە مەدرید باس لەوە دەکەن، رەنگە راول بڕیاری مانەوە بدات لە مەدرید..

ئەفسانە ئیسپانییەکە لە ئێستادا راهێنەری تیمی دووهەمی ریاڵ مەدریدە. ناوبراو پێش ئەوەش چەند ئەرکێکی تیمی لاوانی پێ سپێردراوە بەڵام تا ئێستا نەبووەتە راهێنەری تیمی یەکەمی هیچ یانەیەک.

پێشتر لە بۆندزلیگا بۆ دوو وەرز یاری بۆ شاڵکێ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button