ئاسیاعێراق

ئۆدیشۆ باس لە ئەگەرەکانی گەیشتنی جەوییە بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەکات

''ئامادەین و دەمانەوێت بەردەوام بین''

یاریگا –

هاندەرانی عێراقی بە گشتی، چاوەڕوانی ئەنجامی ئەرێنی گەورە لە یانەی قوە جەوییە دەکەن، ئەمەش دوای دوا بردنەوەیان بەرامبەر ئیتیحادی سعودی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری قوە جەوییە بەر لە یاری داهاتوویان بەرامبەر سێپاهانی ئێرانی روونیکردەوە، متمانەی بە یاریزانانی هەیە و پشتی بە کەسایەتی یانەکە بەستووە.

پشتم بە کەسایەتی تیمەکەم بەهێزە، ئامانجمان گەڕانەوەیە بە ئەنجامێکی ئەرێنی لە ئێران. سێپاهان یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئێران و کیشوەری ئاسیا، توانای زۆر بەهێزی هەیە، بە تایبەت لە هێڵی هێرشبەری. قوە جەوییە و سێپاهان لە هەندێ رووەوە هاوشێوەی یەکترن، چونکە پشت بە سێ بۆ چوار یاریزانی بیانی دەبەستین، پێچەوانەی ئیتیحادی سعودی.

قوە جەوییە لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیدا دێت و حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە و بەبردنەوەی لە سێپاهان، هەنگاوێکی گەورە لە قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا نزیکدەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button