ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی لێدانی سزا بۆ رافینیا هەژمار نەکرا و ناوبژیوان نەگەڕایەوە ڤار؟

''ناوبژیوان بۆ حاڵەتی دیاریکراو دەگەڕێتەوە ڤار''

یاریگا –

یەکسانبوونی بارسێلۆنا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە لالیگا، مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت دوای بەردانەوەی رافینیا لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا و نەگەڕانەوەی ناوبژیوان بۆ ڤار.

خۆسێ لویس مۆنوێرا، ناوبژیوانی یارییەکە رەتیکردەوە لێدانی سزا بۆ رافینیا هەژمار بکات و تەنانەت نەگەڕایەوە بۆ ڤار.

ئێدواردۆ ئیتۆرالدی، ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی لە دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە، بارسێلۆنا شایەنی هەژمارکردنی لێدانێکی سزا بوو.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە

ناوبژیوانی ڤار تەنیا لە یەک دۆخدا دەستوەردان لە بڕیارەکان دەکات، کاتێک رووداوێک روودەدات و ناوبژیوانی سەرەکی یارییەکە بە تەواوی وردەکارییەکان نەبینێت، ئەوکاتە ناوبژیوان دەگەڕێتەوە ڤار و لە حاڵەتەکە پشتڕاست دەبێتەوە. بەڵام بڕیاری کۆتایی بەدەست ناوبژیوانی سەرەکییە.

هەژمارێکی تایبەت بە ڤار لە پلاتفۆرمی ئێکس بە ناوی “ArchivoVAR” هەیە، تیایدا نووسیویەتی

رووداوەکەی رافینیا لێدانی سزا نەبوو، چونکە تۆپ لای رافینیا نەبوو و تەنانەت نەیتوانی تۆپەکەش کۆنتڕۆڵ بکات. بۆیە لێدانەکە کاریگەری لەسەر تۆپەکە و هێرشەکە نەبوو، هەرچەندە پێکدادانەکەش توند نەبوو، بۆیە ناوبژیوان نەگەڕایەوە ڤار.

بارسێلۆنا نەیتوانی لە رایۆ ڤاییکانۆ بباتەوە و ئێستا بە 31 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button