ئه‌وروپائینگلتەرا

هەڵوێستێکی سەرنجڕاکێشی هالاند بەرامبەر هاندەرانی یانەیەکی نەرویجی

هێشتا یانەی منداڵی خۆی لەیاد نەکردووە

یاریگا –

هالاند هێشتا یانەی پێشووی خۆی لەبیر نەکردووە و لە هەڵوێستێکی سەرنجڕاکێشیدا بەرامبەر یانەی منداڵی خۆی، بڕیاریدا خەرجی گواستنەوەی هاندەرانی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی بڕیاریدا، تەواوی خەرجییەکانی گواستنەوەی 200 هاندەری یانەی برینەی نەرویجی بگرێتە ئەستۆ، ئەم یانە نەرویجییە رۆژی شەممە لە قۆناخی پاشکۆی گەیشتن بە خولی پلە یەک یارییەکی یەکلاکەرەوە دەکات.

هالاند بڕیاریداوە خەرجی گواستنەوەی هاندەرانی یانە نەرویجییەکە کە نزیکەی 175 هەزار کرۆنی نەرویجی (16 هەزار دۆلار) دەبێت، بۆ هاندەرەکان خەرج بکات بۆ ئەوەی لە یارییە چارەنووسسازەکەی برینە هانی یانەکەیان بدەن، کە لەوەتەی ساڵی 2006 لە ریزی خولی پلەیەک دابەزیوە و لە خولی پلە دوو یاریی دەکات.

هالاند ساڵی 2016 لە تیپی لاوانی برینە یاریی دەکرد و دواتر بۆ تیپی یەکەمی یانە نەرویجییەکە سەرخرا، ئینجا پەیوەندی بە ریزەکانی مۆلدەی نەرویجییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button