ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکە: تکایە زیدان بکەنەوە راهێنەری ریال مەدرید

مۆرینهۆ بە کەلکی ریال مەدرید نەماوە

خۆزێ ماریا گوتی پێیوایە زیدان شایستەی ئەوەیە بۆ جاری سێیەم ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی پێ بسپێردرێت و رەتیدەکاتەوە خۆزێ مۆرینهۆ شایستەی ئەوە ببێت ببێتەوە راهێنەری مێرێنگی.

خۆزێ ماریا گوتی، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی لەبارەی بەربژێری راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید لەدوای کارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت :’من حەز دەکەم جارێکی دیکە زیدان وەکو راهێنەری ریال مەدرید ببینمەوە، بۆچی زیدان بۆ جاری سێیەم نەبێتەوە راهێنەری ریال مەدرید؟ چەندان راهێنەر هەن لە مێژووی ریال مەدرید ماوەیەکی درێژ لە یانەکە ماون چونکە شایستە بوون’.

هەروەها دەشڵێت :’من پێموایە مۆرینهۆ راهێنەرێکی گونجاو نییە بۆ ریال مەدرید، کاتێک راهێنەری ریال مەدرید بوو زۆر جار هەستم بە بێزاری و خراپی دەکرد، سەرکەوتوو نابێت لەگەڵ ریال مەدرید’.

هاوینی داهاتوو کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس بلانکۆس کۆتایی دێت و هێشتا دیار نییە دەمێنێتەوە یان دەبێتە راهێنەری بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button