ئیتاڵیا

ئیسماعیل ئۆفەرێکی مانچێستەر سیتی رەتکردووەتەوە

یاریگا

ئیسماعیل بن ناسر، ناوەڕاستکاری جەزائیری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات پێشتر ئۆفەرێکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرای رەتکردووەتەوە.

ناوەڕاستکارەکەی یانەی ئەیسی میلان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئینسێنت فووت بۆ جاری یەکەم، باس لە رەتکردنەوەی ئۆفەری مانچێستەر سیتی دەکات، پێش ئەوەی لە تەمەنی لاوێتیدا پەیوەندی بە ریزەکانی ئەکادیمیای ئارسێناڵ بکات.

بن ناسر لە دیمانەکەیدا دەڵێت، بەرپرسانی ئەکادیمیای مان سیتی پەیوەندیان بە کەسە نزیکەکانی منەوە کرد و داوایان کرد پەیوەندیان پێوە بکەم، سەرەتا من زۆر دڵخۆش بووم کاتێک ئەوەم بیست، سەردانی ئەکادیمیای یانەکەم کرد، تووشی شۆک بووم، بەڵام لە کۆتاییدا رەتمکردەوە پەیوەندی بەو ئەکادیمیاوە بکەم.

ناوەڕاستکارەکەی یانەی ئەیسی میلان باس لە هۆکارەکەش دەکات و دەڵێت، من داوام لە بەرپرسانی مان سیتی کرد، شوقەیەک وەکو شوێنی حەوانەوەم بۆ ئامادە بکەن، بەڵام ئەوان گوتیان دەبێت لەناو ئەکادیمیا بمێنیتەوە، منیش ئەوەم رەتکردەوە، پاشان بڕیارمدا پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئارسێناڵەوە بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button