ئینگلتەرا

پەرلەمانتارێک داوای لێبوردن لە مەگوایەر دەکات

یاریگا

دوای ساڵێک لە گاڵتەکردن بە هاری ماگوایەر، پەرلەمانتارێکی غانا بە فەرمی داوای لێبوردنی لە بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد کرد.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2022، ئیسحاق ئادۆنگۆ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی دیموکراتی غانا، وەکو گاڵتەجاری بەرامبەر بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دکتۆر مەحمود باومیا دەستەواژەی “ماگوایری ئابووری”ی بەکارهێنا بۆ وەسفکردنی ئەدای لاوازی پارتی ناسیۆنالیستی لە بواری ئابووریدا.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوابوو کە هاری مەگوایەر هاوکار و یارمەتیدەری رکابەرەکانیەتی لە ناو یاریگاکە، بەڵام ئێستا لەو قسانەی پاشگەرزبووەتەوە و داوای لێبوردن لە بەرگریکارەکەی سێ شێرەکان دەکات و دەڵێت 

 ساڵی رابردوو هێرشم کردە سەر دکتۆر مەحمود باومیای برا گەورەکەم و بە هاری ماگوایر ناوم لێنا. جەنابی بەڕێز ئێستا داوای لێبوردن لە هاری ماگوایەر دەکەم. ئەمڕۆ ماگوایەر لاپەڕەکەی هەڵگێڕاوە و یاریزانێکی نمونەییە. ئەو یاریزانە ئێستا دەتوانێت یارمەتیەکی باشی مانچێستەر یونایتد تۆمار بدات. ئەو ئێستا یاریزانێکی سەرەکییە لە یانەکەی

بابەتی زیاتر

Back to top button