ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

ناوەڕۆکی دەمەقاڵییەکەی مێسی و رۆدریگۆ ئاشکرابوو

رۆدریگۆ بە مێسی گوتووە 'ترسنۆک'

لەو دەمەقاڵێیەی لە نێوان مێسی و رۆدریگۆ روویداوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە لیۆی بە ‘ترسنۆک’ ناوبردووە.

کەناڵی TYC ئارجێنتینی وردەکاریی دەمەقاڵێیەکەی نێوان لیۆنێل مێسی و رۆدریگۆی بڵاوکردووەتەوە، سەرەتا یاریزانانی ئارجێنتینا بەهۆی توندوتیژییەکانی پۆلیسی بەڕازیل بەرامبەر هاندەرانی تانگۆ ئامادە نەبوون یارییەکە ئەنجام بدەن، نیو کاتژمێر یارییەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆی دواکەوت.

کاتێک مێسی و هاوڕێیەکانی بڕیاریاندابوو یارییەکە ئەنجام بدەن و لە ژووری جلگۆڕین هاتبوونە دەرەوە، رۆدریگۆ بە مێسی گوتبوو ‘ئێوە ترسنۆکن’، مێسیش وەڵامی دابووەوە و پێی گوتبوو ‘ئێمە پاڵەوانی جیهانین، بۆچی ئێمە ترسنۆکین، ئاگداربە بزانە چی دەڵێی’.

ئارجێنتینا لەسەر خاكی بەڕازیل لە یاریگای ماراکانا لبە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سێلیساوی بردەوە، کە لەو یارییە گرژی و ئاڵۆزی زۆر روویاندا.

دی پاول وەکو توانجێک بۆ قسەکانی رۆدریگۆ کە لەکاتی دەمەقاڵییەکە لە مێسی و رۆدریگۆ نزیکبوو، لە سۆشیاڵ میدیا دوای بردنەوەکەیان نووسیویەتی :’مێژوو بە ترسنۆکەکان نانووسرێتەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button