ئینگلتەرا

ئەگەری هەیە تۆتنهام خاڵی لێ دابشکێنرێت بەهۆی گرێبەستێکی 15 ساڵ پێش ئێستا!

مامەڵەکە یاساکانی یەکێتی تۆپی ئینگلتەرای پێشێل کردووە

یاریگا –

کڕین و فرۆشتنێکی 15 ساڵی پێش ئێستا لەنێوانی یانەی تۆتنهام و پۆرتسمۆس لە ئێستادا دەنگۆی لەسەر دروست بووه و میدیاکانی بەریتانیا باس لە ئەگەری خاڵ لێشکاندنی سپێرس دەکەن لەباری ساخبوونەوەی دەنگۆیەکان.

پێگەی فەری SPORTbible بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The Timesی بەریتانی، بڵاوی کردووەتەوە کە لە مانگی یەنایەری ساڵی 2008 لە میانی فرۆشتنی جێرماین دیفۆی لە تۆتنهامەوە بۆ پۆرتسمۆس کە نرخەکەی 7.5 ملیۆن پاوەند بووە، لە دەرەوەی یاسا بەرکارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا مامەڵەکە تەواو کراوە لە ڕێگەی بریکارێکی بێ مۆڵەتەوە.

درێژەی ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە سیانەی دانیێلی لیڤی سەرۆک، هاری ڕێدناپی ڕاهێنەری ئەوکاتی پۆرتسمۆس و دیفۆ مامەڵەیان لەگەڵ بریکارێکی بێ مۆڵەتدا کردووە لە میانی گفتوکۆکاندا. ئەوەی وەک فیگەرێکی سەرەکی لە گرێبەستەکەدا کاری کردووە، میشێل تۆماسی بەرگریکاری پێشووتری تۆتنهام و وێستهام بووە. ناوبراو ساڵێک پێش چوونی دیفۆ بۆ پۆرتسمۆس وەک بریکاری بێ مۆڵەت لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراوە ناوی تۆمار کراوە.

“زە تایمس” ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە ئەو یانانەی هەڵدەستن بە مامەڵەکردن لەگەڵ بریکارێکی بێ مۆڵەتدا، ئەگەری سزاکانیان خۆی دەبینێتەوە لە خاڵ لێشکاندن، سزای دارایی و ڕێکاری دیکە.

لای خۆیانەوە و هەر لە بارەی کەیسەکەوە، یەکێتیەکە بڕیاری داوە بە بابەتەکەدا بچێتەوە و بۆ دەستخستنی بەڵگە. هەرچی دیفۆیە، ڕەتی کردووەتەوە و دەڵێت کە خۆی هەستاوە بە کارەکە وخۆی پێشکەشی یانە نوێیەکەی کردوووە و سوودی لە یارمەتی هیچ بریکارێک وەرنەگرتووە و هیچ بڕە پارەیەکی نەداوە بە میشێل تۆماس.

جێرماین دیفۆ بە درێسی تۆتنهامەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button