خوله‌کانی دیکە

“ڕۆناڵدو وەک یاریزانێکی 18 ساڵان برسی گۆڵ کردنە”

هەڵکشانی تەمەن نەبووەتە ئاستەنگ بۆ توانا گۆڵکارییەکانی دۆن

یاریگا –

توانا گۆڵکارییەکەی ڕۆناڵدۆ هەموانی سەرسام کردووە بەتایبەت لە ئێستادا کە تەمەنی ئەفسانە پورتوگالیەکە 38 ساڵی تێپەڕاندووە.

دۆن لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بە نیگەرانیی و خەمبارییەکی زۆرەوە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد و، سەرەکیی نەبوونی لە یارییە چارەنووسسازەکاندا بوو بووە جێی پرسیار لای هەوادارانی و بۆ ئەو مەبەستەیش فیرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پێشوو بە خەتابار دەزانرا تا کار گەیشتە ئەوەی ناوبراو لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە.

لە جێی سانتۆس، ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری پێشووی بەلجیکا دەستنیشان کرا و، لەو دە یارییەی تا ئێستا سەرپەرشتی پورتوگالی کردووە، هەموویانی بردۆتەوە و متمانەیش بۆ ڕۆناڵدۆ گەڕاوەتەو و توانا گۆڵکارییەکانی پیشانی مارتینێز دەدات. لە دوای یارییەکەی شەور ڕابردوویان بەرامبەر ئایسلەندا کە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی دۆن و هاوڕێکانی کۆتایی هات، ئەگەرچی ڕۆنادڵدۆ ئەو یارییەی بەبێ گۆڵکردن تێپەڕاند، بەڵام کەوتە بەر پەسن و پێداهەڵدانی زۆری ڕاهێنەرەکەی و گوتی:

ڕۆناڵدۆ هێشتا وەک یاریزانێکی 18 ساڵان برسیە! ئەو نموونەیەکی باڵایە. هەمیشە هەوڵ دەدات لە باشترین شوێندا بوەستێت و بۆ گۆڵکردن دەگەڕێت

کریستیانۆ بەر لە 20 ساڵ پێش ئێستا و لە تەمەنی 18 ساڵیەوە بۆ یەکەمین جار درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی پۆشی و، تا ئێستا هەمان تیونێیتی و شەیدایی لێ دەبینرێت بۆ گۆڵ تۆمارکردن و بردنەوە. بە جۆرێک تەنها لەم ساڵی 2023دا توانیویەتی لە نۆ یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەی 10 گۆڵ و دوو ئاسیست تۆمار بکات و پورتوگال بەبێ لەدەستدانی هیچ خاڵێک بگەیەنێتە یارییەکانی یۆرۆی 2024. لەگەڵ یانەی نەسریش بەبێ رکابەر پێشەنگی گۆڵکارانی خولی سعودیەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button