ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەستێرەیەکی تۆپی پێی ئارجێنتینی؛ لە رکابەریکردنی مێسییەوە بۆ شوفێری تاکسی

ئەو یاریزانەی پەتای پێکان وێرانی کرد

خۆسیێ لویس گۆمێز یەکێکە لەو یاریزانە نەگبەتانەی پەتای پێکان ژیانی وێران کرد، چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە رکابەریی مێسی دەکرد، کەچی ئێستا بووەتە شوفێری تاکسی.

رۆژنامەی ئۆلێی ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، خۆسیێ لویس گۆمێز شەش ساڵ لەمەوبەر هاوشانی لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا یاریی دەکرد، ساڵی 2017 گۆمێز لەگەڵ لیۆ بەرامبەر بەڕازیل بەشداریی یارییەکی دۆستانەی کرد، بەڵام بە سەختی لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو، گەرچی ئێستا تەمەنی 30 ساڵە بەڵام بەهۆی بێ کاری و نەبوونی گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەک، لە کۆمپانیای ئوبەر شوفێری تاکسییە.

Image

باوکی ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە لە لێدوانێکی لەبارەی دۆخی ئێستای کوڕەکەی دەڵێت :’لەم ساڵانەی دواییدا خۆسیێ لویس گۆمێز بەردەوام دوای نیوەڕۆ یان شەوان شوفێری تاکسی دەکات، چونکە باری دارایی خراپە’.

Sampaoli pierde por lesión a José Luis Gómez: dos meses sin jugar

گۆمێز ساڵی 2016 بەربژێر بوو بۆ ئەوەی بە باشترین یاریزانی لاوی ئارجێنتینا دەستنیشان بکرێت، لەو ساڵە بەشداریی ئۆلمپیکی ریۆی کرد، بەڵام پەتای پێکان ئەو یاریزانەی وێران کرد، بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی مۆندیالی 2018 بکات، ساڵێک لەمەوبەر راسینگ کلەب گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ کرد بۆ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە ناو کەشی ژیانی پیشەگەری، بەڵام لە کۆتایی ساڵدا دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، لە یانەکە بەڕێکرا و ئێستا بێ یانەیە.

خۆسیێ پێشتر درێسی یانەکانی راسینگ کلەب، لانۆسسان مارتنی ئارجێنتینی پۆشیوە و لە هەموو کاروانی وەرزشی خۆیدا یەک یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی یەکەمی ئارجێنتینا کردووە، ئەویش بەرامبەر بەڕازیل بوو.

El refuerzo de Huracán que fue compañero de Messi - Olé

بابەتی زیاتر

Back to top button