ئه‌وروپاگرنگترین

لوكاكو لە شكاندنی ریكۆرد ناوەستێت

یاریگا –

رومێلو لوكاكو، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی و شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.

شەوی رابردوو بەلجیكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئازەرباییجانی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی كۆتا گەڕی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

لەو یارییەدا دەبابە بەلجیكیەكە چوار گۆڵی لە خولەكەكانی 17,26,30,37 كرد و لیاندرۆ ترۆسارد گۆڵی پێنجەمی بەلجیكای لە خولەكی 91 كرد.

بە كردنی 14 گۆڵ هێرشبەرە بەلجیكیەكە بوو بە یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵ لە وەشانێكی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ بكات.

لوكاكو یەكەم یاریزانی مێژووی هەڵبژاردەی بەلجیكایە لە گێمی یەكەمدا چوار گۆڵ بكات.

بە تۆماركردنی ئەو چوار گۆڵە لوكاكو كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ 83 گۆڵ بەرز كردەوە و پێش رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كەوت كە خاوەنی 81 گۆڵە.

بە گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 83 لوكاكو ژمارەكەی عەلی مەبخوتی ئیماراتی یەكسان كردەوە، هاوشانی ئەو لە ریزبەندی حەوتەمی ئەو یاریزانانەدا دێن كە زۆرترین گۆڵیان بۆ هەڵبژاردەكەیان كردووە.

ئاهەنگگێڕانی لوكاكو، دوای كردنی یەكێك لە گۆڵەكانی

بەلجیكا بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ بە پلەی یەكەم خۆیان گەیاندە یۆرۆی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button