ئیسپانیاگرنگترین

رۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار ئارەزووی خۆی بۆ وازهێنان نیشان دەدات!

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگالی بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێت لە دەرەوەی تۆپی پێ ماوەیەکە چێژ لە کاری دیکەش دەبینێت و رەنگە وادەی وازهێنانی نزیک بووبێتەوە.

سەرەتا پرسیاری ئەوە لە کریس کرا بۆ هەمیشە دەوترێت حەزی لە مەشق و راهێنانە، ئەویش لە وەڵامدا بۆ سپۆرت بایبڵ وتی” من پیاوێکی شێت نیم، حەزم لە مەشقکردن نیە بەڵام حەزم لە سەرکەوتنە  و ئەوەش زۆر جیاوازە”.

سەبارەت بە وازهێنانیش هەرچەندە خۆشەویستی خۆی بۆ تۆپی پێ دووپاتکردەوە بەڵام وتی “هێشتا تۆپی پێم خۆشدەوێت و دەمەوێت چێژبەخش بم بۆ هەوادارانی تۆپی پێ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تەمەن گرنگ نیە و گرنگ بیرکردنەوەی خۆتە. هەرچەندە لە کۆتا پێنج ساڵدا چێژم لە هەندێک کار بینیووە لە دەرەوەی تۆپی پێ و کێ دەزانێت چی روودەدات لە ساڵێک یاخود دوو ساڵی داهاتوودا”.

رۆناڵدۆ بە رژدی کار دەکات لەبواری بازرگانیدا بۆ دوای وازهێنانی و لە ئێستادا خاوەنی چەندین کۆمپانیای گەورەی بۆن و جلی ژێرەوە و جلوبەرگ, جگە لە دەیان رێککەوتنی بازرگانی بۆ ریکلامکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک نایک،جیڵێت، کەی ئێف سی، کلیەر و هەتادوایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button